ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ 53 هه‌زار و 183 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زا‌ره‌تی ته‌ندروستی ئێران سه‌باره‌ت به دوایین ئاماری تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران راگه‌یاند: له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو 2 هه‌زار و 715 حاڵه‌تی نوێی تووشبون به ڤایرۆسه‌كه ده‌ستنیشان كراون .
كیانوش جه‌هانپور ئاشكراشی كرد له ئێستادا به گشتی له‌سه‌رتاسه‌ری ئێران 53 هه‌زار و 183 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌فه‌رمی تۆماركراون و له‌م ژماره‌یه‌ش 17 هه‌زار و 935 كه‌س ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه و چاك بوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له 24 كاتژمێری رابردوو 134 كه‌سی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و، به‌م جۆره‌ش كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تائێستا به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ 3 هه‌زار و 229 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له ئێستادا 4 هه‌زار و 35 كه‌س له نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران خه‌وێندراون و له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.