لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە سنووری گوندە سنووریەکانی دەشتی هێرتی دەڤەری سیدەکان هەلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکیا جۆرە تەقەمەنیەکیان فڕێ داوەتە خوارەوە کە لەشێوەی بۆمبی هێشوو فۆسفۆڕیە.
وەک دانیشتوانی ئەو سنوورەش دەڵێن ئەو تەقەمەنیە لەکاتی بۆردومانی فڕۆکەو هەلی کۆپتەرە جەنگیەکانی تورکیا لە نزیک گوند و ئاواییەکان فڕێدراونەتە خوارەوە و مەترسی زۆریان هەیە لەسەر ژیانی گوند نشینان و بەتایبەت شوانکارو منداڵان و ئەو کەسانەی بۆ هێنانی گژوگیای بەهاره دەچنە ئەو شوێنانەی تەقەمەنیەکانیان لێیە.
جێگای باسە لە هاوینی ساڵی ڕابردووش فڕۆکەکانی تورکیا لە کاتی بۆردومانی پێگەکانی پەکەکە و سووڕانەوەیان بەسەر ناوچەکە چەندین بۆمبی لەو شێوەیهیان لە سنووری گوندی گوڕەشان و خەلیفان فڕێدایە خوارەوە.




کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.