Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:32

 ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە تورکیا 20 هەزار کەسی تێپەڕاند

ئه‌مرۆ 69 حاڵەتی نوێی گیانیان لەدەستدان هه‌بووه‌
کوردستان TV
100%

وەزاره‌تی تەندروستی تورکیا رایگەیاند، ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا 20 هەزار کەسی تێپەڕاندوە و 69 حاڵەتی نوێی گیانیان لەدەستدانیس ئه‌مرۆ تۆمارکراوە.

فەهرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەواندا رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 16 هەزار و 160 کەس  پشکنینی کۆرۆنایان بۆ ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیەش  2 هەزار و 786 کەس ئەنجامەکانیان پۆزەتیڤ دەرچووە و هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون.
 
وتیشى" لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 69 تووشبو گیانیان لەدەستداوە، بەوەش ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستدا بۆ 425 کەس بەرزبوەتەوە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.