به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، شه‌ش كه‌سی دیكه كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون چاكبونه‌ته‌وه‌و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه، به‌وه‌ش كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه له‌پارێزگای هه‌ولێر گه‌یشتوه‌ته 17 حاڵه‌ت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای هه‌ولێر، هاوڵاتیان ئاگادارده‌كه‌نه‌وه كه شه‌ش نه‌خۆشی دیكه له توشبوان به ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ته‌واوی چاكبونه‌وه‌و باری ته‌ندروستیان ته‌واو جێگیر بوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕوو، پشكنینی تایبه‌تی یه‌ك له‌دوای یه‌ك بۆ شه‌ش كه‌سه كراوه‌و ده‌ركه‌وتوه نێگه‌تیڤ بوون، كۆی گشتی چاكبوهكانیش گه‌یشتوه‌ته 17 حاڵه‌ت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر لهپهیامێكیشدا بۆ هاوڵاتیان رایگه‌یاندوه، سوپاسی پابه‌ندبونتان ده‌كه‌ین بۆ ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی، جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كان زامنی زاڵبونمانه به‌سه‌ر ئه‌م په‌تا جیهانیهداو زۆر سوپاسی ماندوبونی ته‌واوی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ته‌واوی هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌كه‌ین كه پارێزگاری له ته‌ندروستی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوه‌ته 208 حاڵه‌ت، له‌نێویاندا دوو مردن هه‌یه و 68 نه‌خۆشیش چاكبوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.