Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 07:53

وەزارەتی دارایی راگەیاندراوێکی لەبارەی پڕۆژەی بۆڕیی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان لە ئێرانەوە بۆ کوردستان بڵاو کردەوە

وەزارەتی دارایی راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی پڕۆژەی بۆڕیی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بڵاو کردەوە.

ئەمەش دەقی راگەیاندراوەکەیە:-

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی دارایی وئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان

سەبارەت بە ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی (Iraq Oil Repot) تایبەت بە پڕۆژەی بۆری گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان لە کۆماری ئیسلامیی ئێـرانەوە بۆ هەرێم لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان.

ڕوونی دەکەینەوە کە مەبەستی ئەم پڕۆژەیە دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی سووتەمەنی هاووڵاتییانە لە بەنزین و گاز و نەوتی سپی، بەڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی (کۆڤید١٩) وپاراستنی ژیان وسەلامەتی هاوڵاتیانەو لە پێناو بەرگرتن لە بەریەککەوتنی نێوان شۆفێر وکارمەندانی هەردوولا وپەمپ کردنی ئەو بەرھەمە نەوتیانە ڕاستەوخۆ لە خەزانی تانکەرەکانەوە، نەوەک بۆ مەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی نەوتی خاو.

ئەوەی جێگەی باسیشە تا ئێستا ئەم پڕۆژەیە نەکەوتۆتە کار بەهۆی تەواونەبوونی ڕێکارەکانی وەرگرتنی ڕەزامەندی کۆتایی لایەنە پەیوەندیدارەکان.

 

وەزارەتی دارایی وئابووری

حکومەتی هەرێمی کوردستان

3.4.2020

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.