Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:32

له‌ 30 شارى تورکیا قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ راگه‌یندرا

لە قۆناغی یەکەمدا 15 رۆژ دەخایەنێت
کوردستان TV
100%

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا چەند رێنماییەکی نوێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "لەئەمشەو بەدواوە لە 30 گەورەشار و شاری زۆنگوڵداک کە رێژەی نەخۆشیی سییەکان تێیدا بەرزە، بەڕووی چوونەژوورەوە و هاتنەدەرەوەی ئۆتۆمبێلدا دادەخرێن".

بە گوتەی سەرۆک کۆماری تورکیا، تەنیا ئەو ئۆتۆمبیلانە بۆیان هەیە چوونەژوورەوە و هاتنە دەرەوە لەو شارانەدا بکەن کە خۆراک و پێویستییە سەرەکییەکان دەگوازنەوە. "ئەم قەدەغەیەی 30 گەورەشار و زۆنگوڵداک لە قۆناغی یەکەمدا 15 رۆژ دەخایەنێت، دواتر بەپێی پێویستی درێژی دەکەنەوە". 

سەرۆک کۆماری تورکیا جەختیکردەوە کە ئەگەر هاووڵاتیان زۆر ناچار نەبوون، نەڕۆنە دەرەوە و لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە. هاوکات ئەوانەی دەچنە دەرەوە دەبێت دەمامک بپۆشن، ئەگەر نا سزادەدرێن. 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.