Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 06:09

وه‌زیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاو: ئەو کەسەی تۆێکڵی دارەکانی لێکردۆتەوە رووبەڕووی یاسایی دەکەینەوە

6 مانگ دەستبەسەر دەكرێت و5 ملیۆن دیناریش سزای ماددی دەدرێت
کوردستان TV
100%

لەشوێنی لێكردنەوەی تۆێكڵی پێنج دار سنەوبەر لە دارستانی گوڵان لە پارێزگای هەڵەبجە، 75 دار چێنران و وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاویش دەڵێت، ئەو كەسەی تۆێكڵی دارەكانی لێكردۆتەوە شەش مانگ دەستبەسەر دەكرێت و پێنج ملیۆن دیناریش سزای ماددی دەدرێت.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەڵێت، دوای ئەوەی لە دارستانی گوڵان لە پارێزگای هەڵەبجە پێنج دار سنەوبەر توێكڵیان لێكرایەوە بۆ ئەوەی وشك بن، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی دارستان و پاوان و پۆلیسی دارستان هەوڵی دۆزینەوەی بكەری ئەو كارە دژ بەسروشت و نامرۆڤایەتیەماندا.

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەشكردوە، تاوەكو ئێستا بكەری ئەم كارە نەدۆزراونەتەوە و لە هەوڵ بەردەوامین بۆ دۆزینەوە و بە سزاگەیاندنی.
بێگەرد تاڵەبانی، باسی جۆری سزاكەی كردووە كە بەپێی ماددەی 22لەیاسایی دارستان ژمارە 10 ی ساڵی 2012، سزاكەی بریتیە لە بەندكردن بۆماوەیەك كە لە شەش مانگ كەمتر نەبێت، هەروەها سزادانی ماددیش كەمتر نەبێت لە پێنج ملیۆن دینار.

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، سوپاسی پارێزگاری هەڵەبجە، جێگری پارێزگار، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی هەڵەبجە، پۆلیسی دارستان، كۆمەڵەی كوردستانێكی سەوز، رێكخراوی هەڵوێست، گروپی دۆستانی ژینگە و كۆمەڵێ گەنجی خۆبەخش كە ئەمڕۆ هەینی 2020/4/3 لە دارستانی گوڵان حەفتاو پێنج داریان لەو شوێنەدا چاند.

جێگەی باسە رۆژی پێنج شەممە2020/4/2، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە ئاگاداركرایەوە كە لە دارستانی گوڵان پێنج دار سنەوبەر توێكڵیان لێكراوەتەوە، لەسەر راسپاردەی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لایەنە پەیوەندارەكان دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانە و بەسزا گەیاندنیان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.