لێژنه‌ی ته‌ندروستی چین بڵاویكرده‌وه كه له له‌سه‌دا 94ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه و ته‌نها هه‌زارو 526 كه‌س به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن له نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19 تووشبووی دیكه به ڤایرۆسه‌كه له‌چین تۆماركراوه‌و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ ژماره‌ی تووشبووان له‌كه‌مبوونه‌وه‌دایه، چونكه رۆژی هه‌ینی 31 حاڵه‌ت تۆماركرابوون.
كۆی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌چین به‌ڤایرۆسی كۆر‌ونا تۆماركراون گه‌یشتۆته 81هه‌زارو 639 كه‌س و 76 هه‌زارو 751 كه‌سی چاكبوونه‌ته‌وه كه رێژه‌ی سه‌دا 94 پێك ده‌هێنێ، هاوكات 3 هه‌زارو326 كه‌سیش تا دوێنێ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.