یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كاتی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقی ئاشكراكرد
به بڕیاری فیفا، ئه‌یاد بونیان به سه‌رۆكی ده‌سته‌و دكتۆر شامل كامل به جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌و هه‌ریه‌ك له دكتۆر ئه‌حمه‌د عه‌لی وه‌ك نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان و ئه‌سعه‌د لازم و ڕافد عه‌بدولئه‌میر به ئه‌ندامی ده‌سته‌كه دیاریكراون، ئه‌م ده‌سته‌یه به شێوه‌یه‌كی كاتی كاروباره‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌بات و له ماوه‌ی شه‌ش مانگ به ڕاسپارده‌ی فیفا ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردنی نوێی یه‌كێتیه‌كه ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یانه‌كان ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌ی گونجاو بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی خولی عێراق و كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی دیكه ده‌كات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.