نێیمار داسیلڤای به‌ڕازیلی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان هاوكاری پێشكه‌شی ڕێكخراوه خێرخوازیه‌كان كردووه بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا
له‌مباره‌وه كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ئێس بی تی به‌ڕازیلی ئاشكرای كرد كه نێیمار بڕی پێنج ملیۆن ڕیالی به‌ڕازیلی كه ده‌كاته یه‌ك ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی وه‌ك هاوكاری پێشكه‌شی ڕێكخراوی یونیسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و چه‌ند ده‌زگایه‌كی دیكه‌ی خێرخوازی كردووه تا له‌م ڕێگایه‌وه هاوكاری زیانلێكه‌وتووانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات
جێگای باسه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناو وه‌ستانی پێشبڕكێ وه‌رزشیه‌كان، نێیمار پاریسی جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه به‌ڕازیل و ئێستا له ڤیلایه‌كی نزیك شاری ڕیۆ دی جانیرۆ نیشته‌جێیه، پێشتریش كلیان مباپێی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمان به هه‌مان شێوه هاوكاری پێشكه‌شی زیانلێكه‌وتوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كردبوو، به‌ڵام بڕی هاوكاریه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرابوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.