یانه‌ی بایرن میونشن به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی هانز فلیكی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی درێژكرده‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای تشرینی دووه‌می پارساڵ به شێوه‌ی كاتی به ڕاهێنه‌ری یانه‌كه ده‌ستنیشانكرابوو
له‌مباره‌وه یانه باڤاریه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاشكرای كرد كه گرێبه‌ستی هانز فلیكی تا ساڵی دووهه‌زاروبیستوسێ درێژكردۆته‌وه، فلیكی ته‌مه‌ن په‌نجاوپێنج ساڵ له پایزی ڕابردوودا له شوێنی نیكۆ كۆڤاچی كڕواتی سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی بایرنی به شێوه‌ی كاتی وه‌رگرت و چه‌ند ئه‌نجامێكی باشی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه تۆماركرد كه توانی بیگه‌ڕێنێته‌وه پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی بۆندسلیگا، له جامی ئه‌ڵمانیاش یانه‌كه‌ی گه‌یانده قۆناغی پێش كۆتایی
هه‌روه‌ها له چامپیۆنس لیگ بایرن به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌م ڕاهێنه‌ره هه‌نگاوێكی گرنگی بۆ گه‌یشتن به قۆناغی چاره‌گی كۆتایی بڕیوه، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌واوی ئه‌م پێشبڕكێیانه وه‌ستاون
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.