پێنج كۆرپه‌له كه یه‌كێكیان مانگێكه له‌دایك بووه له ویلایه‌تی ماریلاند'ی ئه‌مریكا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون.
فه‌رمانڕه‌وای ماریلاند، لاری هۆگان به میدیاكارانی راگه‌یاند پشكنینی كۆرۆنای پێنج كۆرپه‌له كه یه‌كێكیان مانگێكه له‌دایك بووه پۆزه‌تیڤ بووه، گوتی: "له راستیدا ئه‌و ڤایرۆسه جیاكاری له‌نێوان كه‌س ناكات. كه‌س پارێزراو نییه لێی".
له كاتێكدا له‌و ویلایه‌ته‌ی ئه‌مریكا دوو هه‌زار و ٧٥٨ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه تۆمار كراون، ٤٢ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ست داوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له‌باره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆناوه دواوه و گوتی:
ئێمه له ره‌وشێكی باشداین بۆ سه‌ركه‌وتن له جه‌نگی دژبه په‌تای كۆرۆنا، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دوژمنێكی نه‌بینراو مامه‌ڵه ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌سه‌ریدا سه‌رده‌كه‌وین.
گوتیشی: به‌رده‌وامین له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆرۆنا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌ر و باش له دۆزینه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌رمان به‌دیهاتووه.
گوتیشی: په‌ناده‌به‌ینه به‌ر یاسای به‌رهه‌مهێنانی به‌رگریی بۆ ئه‌وه‌ی هاورده‌كردنی پێدوایستییه ته‌ندروستی و پزیشكییه‌كان بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه هه‌ڵده‌ده‌ن ته‌نها قازانج به‌ده‌ست بهێنن قه‌ده‌غه بكرێت، چونكه ئه‌و لایه‌نانه هیچ ویژدانێكیان نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.