Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 04:20

کچێکى ته‌مه‌ن 16 ساڵ کۆتایی به‌ژیانى خۆی هێنا

بە هۆی ڕێگری بنەماڵەکەی لەپێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەگەڵ ئەو کەسەی کە خۆشی دەویست
کوردستان TV
100%

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی سەقز بە هۆی ڕێگری بنەماڵەکەی لەپێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەگەڵ ئەو کەسەی کە خۆشی دەویست، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌  کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی گوندی ”تۆمار قامیش“ سەر بە شاری سەقز بە ناوی ”سروە عەبدی“ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


سەرچاوەیەکەی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، سروە بە هۆی ڕێگری بنەماڵەکەی لە پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەگەڵ ئەو کەسەی کە خۆشی ویستووە لە ماڵی باوکی خۆی و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٥ کچی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ لە شارەکانی سەقز، جوانڕۆ (٢ حاڵەت(، بۆکان و شنۆ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.