Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 04:20

زیاتر لە 300 شوێن داخران

له‌لایه‌ن لێژنه‌ى هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%


لەمانگی ئازاردا لیژنەهاوبەشەكان زیاتر لە 6 هەزار شوێنیان بەسەركردووەتەوە و لە ئەنجامی گەڕان و پشكنینەكان بەهۆی سەرپێچیەوە "345" شوێن داخراون و زیاتر لە شەش سەد شوێنیش رووبەڕووی سزای یاسایی كراونەتەوە , 
لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری مانگی ئازار"3" بۆ رای گشتی بڵاودەكاتەوە و بەپێی 
ئامارەكە لەو مانگەدا لیژنەكان سەردانی (6) هەزار و (379) شوێنیان كردووە و بە ووردی لە چۆنیەتی پابەندبون و جێبەجێ كردنی مەرج و رێنماییە تەندروستیەكانیان كۆڵیوەتەوە، لە ئەنجامی گەڕان و پشكنینەكان بەھۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكان (637) شوێن پسوڵەی سەرپێچیان بۆ كراوە و (424) شوێنیش ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكان بن. بەھۆی جۆرەكانی سەرپێچیەكانەوە (345) شوێن داخراون و لەبەرامبەر سەرپێچیەكانیان سزادراون و (2) شوێنیش رووبەڕووی دادگا كراوەتەوە,
لە ئامارەكەی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیدا هاتووە، لە مانگی ئازاردا بڕی  "68" تۆن و پێنج سەد كیلۆگرام موادو خۆراكی ماوەبەسەرچوو زیان بەخش لە ناوبراوە.
بە پێی رێنماییەكانی لیژنە ھاوبەشەكان ھەرشوێنێك پابەند نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێن و لە ئەگەری دووبارەكردنەوەی سەرپێچیەكاندا رووبەرووی داخستن یان دادگا دەكرێنەوە.

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.