عه‌دنان زورفی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، راگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه كارنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات.
عه‌دنان زورفی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ كارنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌م پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، محه‌مه‌د حه‌لبوسی ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی دانێشتنێك بۆ به‌خشینی متمانه به كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت دیاری بكرێت".
گوتیشی: "راسپێردراوم بۆ حكوومه‌تێكی ده‌ستووری پێكبهێنم، راوێژهكانم به‌رده‌وامن تا ئه‌و كاته‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ت ته‌واو ده‌بێت".
عه‌دنان زورفی به‌ڵێنی دا، حكوومه‌تێكی نیشتمانی پێكبهێنێت كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه متمانه‌ی پێ ببه‌خشرێت و داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌رانیش جێبه‌جێ بكات.
رۆژی ١٧ی ئادار سهركۆمار، به‌رهه‌م ساڵح پارێزگاری پێشووی نه‌جه‌ف و سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی نه‌سڕ، عه‌دنان زورفی راسپارد بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت راسپارد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.