وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٥٨ تووشبووی دیكه به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه و، كۆی گشتیی گیان له‌ده‌ستدانیش له‌و وڵاته بۆ سێ ھه‌زار و ٤٥٢ حاڵه‌ت به‌رزبووه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت: دوو هه‌زارو 560 كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و كۆی تووشبووانیش گه‌یشتۆته 55 هه‌زارو 737 كه‌س و چوار هه‌زارو 103 كه‌سیش دۆخی ته‌ندروستییان خراپه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه تا ئێستا 19 هه‌زارو 736 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه.
هاوكات حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاندووه كه وڵاته‌كه‌ی پلانی دووركه‌وتنه‌وه كۆمه‌ڵاتییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.