زیاتر له ٦٠ هه‌زار تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رتاسه‌ری جیهان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ماڵپه‌ڕی Worldometer بڵاوی كرده‌وه یه‌ك ملیۆن و ١٣٠ هه‌زار و ١١٤ حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رتاسه‌ری جیهان تۆمار كراون و ٦٠ هه‌زار و ١١٣ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌رزترین رێژه‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی گیانیان له ده‌ستداوه له ئیتاڵیا تۆمار كراوه كه ١٤ هه‌زار و ٧٨١ كه‌سن. به دوای ئه‌ویشدا ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین تووشبوو گیانیان له‌ده‌ست داوه به‌مجۆره‌یه: ئیسپانیا ١١ هه‌زار و ٧٤٤ كه‌س، ئه‌مریكا حه‌وت هه‌زار و ٤٠٣ كه‌س، فه‌ڕه‌نسا شه‌ش هه‌زار و ٥٠٧ كه‌س، به‌ریتانیا سێ هه‌زار و ٦٠٥ كه‌س و ئێرانیش سێ هه‌زار و ٤٥٢ كه‌س.
چینیش كه ڤایرۆسه‌كه له‌وێوه سه‌ری هه‌ڵداوه به گیانله‌ده‌ستدانی سێ هه‌زار و ٣٢٦ كه‌س له ریزی حه‌وته‌مدا دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.