میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، پیاوێكی ئاینیی كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه به پزیشكی ئیسلامی ده‌توانێت تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) چاره‌سه‌ر بكات، ده‌ستگیركراوه.
له‌وباره‌وه ئاژانسی هه‌واڵیی ئیرنا بڵاویكرده‌وه، پیاوێكی ئاینی به‌ناوی "مورته‌زا كوهه‌نسال" ده‌ستگیركراوه كه گرته‌ی ڤیدیۆیی له‌ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا سووكایه‌تی به‌و رێوشوێنانه كردووه كه له لایه‌ن به‌رپرسانی پزیشكییه‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراونه‌ته‌به‌ر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یشكردووه كه له‌سه‌ر بڕیاری داداگای تایبه‌ت پیاوانی ئاینی، مورته‌زا كوهه‌نسال له پارێزگای گه‌یلان ده‌ستگیركراوه.
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر مورته‌زا كوهنسال چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه كه له‌میانیدا ده‌رده‌كه‌وێت ده‌چێت بۆ نه‌خۆشخانه‌ی "شه‌هید به‌هه‌شتی له شاری به‌نده‌رئه‌نزه‌لی له‌و كاته‌دا، ماده‌یه‌ك ده‌خاته سه‌ر لێوی تووشبوویه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دواتر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه به پزیشكی ئیسلامی ده‌توانێت تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاره‌سه‌ر بكات.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه ره‌خنه‌ی توندی له لایه‌ن رای گشتی له ئێران لێكه‌وته‌وه به‌هۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سكاڵانامه‌یه‌كی دژبه مورته‌زا كوهه‌نسال تۆماركرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.