سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی رایگه‌یاند كه هاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش یه‌كێك له شوێنه‌كانی له بنكه‌ی ئاسمانی حه‌بانییه سه‌ربه پارێزگای ئه‌نبار راده‌ستی سوپای عێراق كردووه.
له‌وباره‌وه ئه‌فسه‌رێك له سوپای عێراق به پله‌ی موقه‌ده‌م كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت له لێدوانێكدا گوتی:هێزه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش یه‌كێك له شوێنه‌كانیان له بنكه‌ی ئاسمانی حه‌بانییه 30 كیلۆمه‌تر له‌رۆژهه‌ڵاتی شاری رومادی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار، راده‌ستی سوپای عێراق كردووه.
ئاشكراشیكرد كه پڕۆسه‌ی راده‌ستكردنه‌كه له رێوره‌سمێكدا به‌ڕێوه‌چوو كه ژماره‌یه‌ك گه‌وره ئه‌فسه‌ر له وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق و راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مریكا تیایدا ئاماده‌بوون.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه هاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش ده‌ستیكردووه به چۆڵكردنی بنكه‌كانیان له عێراق، هاوكات به‌رپرسانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاندووه، چۆڵكردنی ئه‌و بنكانه به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هه‌روه‌ها بۆ رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعشه له عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.