Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 04:25

وه‌زیری ته‌ندروستی: تکایە با وەک وڵاتانمان لێ‌ نەیەت بەس نەخۆش بژمێرین

وەزیری ناوخۆ هۆكاری راگەیاندنی بڕیاری نوێی قەدەغەی هاتوچۆ رووندەكاتەوە
کوردستان TV
#7
100%


له‌باره‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیاده‌ وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجام دا.

له‌ كۆنگره‌كه‌دا سه‌ره‌تا رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، مەبەست لە بڕیارەکەی دوێنێ شەو بەهۆی زیادبوونی مەترسییەکان و هەڵسەنگاندن بووە بۆ قۆناغەکە.

راشیگەیاند، دڵنیایی دەدەین کە مەترسییەکان زۆرن و بەشێک لە هاووڵاتیان لە مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە تێنەگەیشتوون.

ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی بەکارهێنانی پێناسەی جۆراوجۆر، هەندێک کەس خۆیان لە بازگەکان دەربازکردووە، ئەمەش وایکردووە، رێگە پێدانێکی زۆر کراوە و لە هەندێک شوێن جەنجاڵی دروست بووە.

ئاشکراشیکرد، هەندێک کەس باس لەوە دەکەن، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان جیاوازە، لە راستیدا، ڤایرۆسەکە جیاواز نییە، بەڵکو حکومەتی هەرێم، زوو ستراتیژیەتی خۆی بۆ رێگریکردن لە ڤایرۆسەکە خستەڕوو و رێکارەکان زوو دەستپێکران.

وەزیری ناوخۆ راشیگەیاند، زۆربەی حاڵەتەکانی ئێستا لە ئەنجامی پشکنینە بۆ ئەو کەسانەی پێشتر لە دەرەوەی وڵات هاتوونەتەوە.

گوتیشی، بەشێكی ئەو حاڵەتانەی كە ئێستا ئاشكرا كراون ئەو كەسانە بوون كە بەدەم بانگەوازەكەی وەزارەتی تەندروستییەوە چوون و پێشترو لە 15ی شوباتدا گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەکرد؛ وەزارەتی تەندروستی چەندین جار بانگەوازی کرد کە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا رۆژ بە رۆژ لە زیادبووندایە، ئەو بڕیارەش دراوە بۆ ئەوەی پێداچونەوە بە تەواوی پڕۆسەکە و ئەو هەنگاوانە بکەین کە پێشتر نراون، لە
ژووری ئۆپراسیۆنەکان و وەزارەتەکان، تا  بزانین لە کوێی قۆناغەکەداین و لە کوێ کەموکورتی هەیە بۆ ئەوەی چارەسەری بکەین.

وه‌زیر ناوخۆ گوتیشی: ئەو کەسانەی توشبوون ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لە هەرێمی کوردستان کەمە لە چاو وڵاتانی دیکە، ئەوەش پەیوەندی بەو رێکارە تەندروستییانەوە هەیە کە گیرانەبەر وەک راگرتنی دەوامی قوتابخانە و فەرمانگەکان و دواتر قەدەغەی هاتوچۆ و رێگاکانی دیکە.

وەزیری ناوخۆ راشیگەیاند، زۆربەی حاڵەتەکانی ئێستا لە ئەنجامی پشکنینە بۆ ئەو کەسانەی پێشتر لە دەرەوەی وڵات هاتوونەتەوە.

هاوكات د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: رێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاریگەری زۆری هەبووە لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی توشووان، راشیگەیاند، ئەگەر ئەو رێکارانە نەبوونایە دەبوو ئێستا ئەو تووشبووانە چارەسەر بکەین کە لە نەخۆشخانەکانیش جێگەیان نەدەبووەوە.

وەزیری تەندروستی  گوتیشی: لەهەفتەی سێیەمداین بۆ قەدەغەی هاتووچۆ، كە سوودی زۆری هەبووە بۆ ڕێگری لەبڵاوبوونەوەی كۆڕۆنا، لە مانگی یەكی ئەمساڵ ڕێكاری پێویستیش لەهەرێم گیراوتەبەر، بۆتە هۆكاری ئەوەی بەهەزاران حاڵەت كەم بكەینەوە ئەویش بەكەرەنتینەكردن و پشكنین لەفڕۆكەخانە و چەندین ڕێكاری پێویستی تر، هەرچەندە هاووڵاتیان زەرەرمەندی ژیان بوون، بەڵام تەندروستی هاووڵاتیان لەپێشترە.

جەختیشی كردەوە، ناتوانین بڵێین لەحاڵەتی كۆنتڕۆڵ كردنین، چونكە دەبینین بەهۆی بەركەوتە چەند حاڵەت زیادی كردووە، بۆیە تكا دەكەین هاووڵاتیان لەماڵ بمنێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەركەوتنیان نەبێت.

د. سامان بەرزنجی گوتیشی، تا ئێستا 74 نەخۆش چونەتەوە ماڵەكانیان و تەنها 140 نەخۆش ماون، كە باری تەندروستیان جێگیره‌.

وەزیری تەندروستى هه‌ر له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا رایگه‌یاند تكایه‌ با وەك وڵاتانمان لێ‌ نەیەت بەس نەخۆش بژمێرین، با له‌ماڵه‌وه‌ بمێنین به‌ریككه‌وتن روونه‌دات.
 
وەزیری تەندروستی هۆشداری له‌وه‌شدا کە مەترسی کۆرۆنا جیدییە و داوای لە هاووڵاتیان كرد لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە و بەریەککەوتنیان کەمبکەنەوە، گوتیشی: نەبوونی نیشانەکان مانای ئەوە نییە کە ئەو کەسە هەڵگری ڤایرۆسەکە نییە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.