له كاتژمێر 12ی نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به ئۆتۆمبێل و به پیاده كه‌وته بواری جێبه‌جی كردنه‌وه.
لەئێستادا كاتژمێر (12:00)ى نیوەڕۆى رۆژى شەممە (4/4/2020) بڕیارى وەزارەتى ناوخۆ بۆ قەدەغەکردنى هاتوچۆى ئۆتۆمبێل و پیادە و داخستنى فرۆشگا و شەمونخانە و نانەواخانەکان بۆ ماوەی (48) كاتژمێر چووە بوارى جێبەجێکردن.
به بریاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی بۆ ماوه‌ی چل و هه‌شت كاتژمێر به ئۆتۆمبێل و پیاده راگه‌یاند: په‌یامنێرانی كوردستان تیڤی له شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایانگه‌یاند دوای كۆتایی هاتنی واده‌ی دیاری كرا‌و بۆ داخستنی ماركێت و نانه‌واخانه‌كان و هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیاده، هه‌موویان راگیراون، دادەخرێن جگە لە دەرمانخانەی ئێشکگر کە کراوە دەبێت بەپێى رێنماییەکان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی باش پابه‌ندی بڕیار‌و رێنمایه‌كانی حكومه‌تن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماژەى بەوەشکردوە کە هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات پێویسته له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه ئه‌منیانه‌ی راسپێردراو به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاری راگرتنی هاتوچۆ ده‌ستگیربكرێن و ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت و به‌پێی یاسا رێكاریان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.