Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:43

فڕۆکە جه‌نگیه‌کانی تورکیا بەرزایی و کوێستانەکانی دەڤەری سیدەکانیان بۆردومان کرد

به‌بیانووی بوونی بنكه‌ و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌
کوردستان TV
#7
100%


سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ فڕۆکە جه‌نگیه‌كانی تورکیا بۆردومانی بەرزایەکانی کوێستانی سنین وڕۆبی و ڕووال یان کرد.  

کاتژمێر 6:00ی ئەم ئێوارەیە  دوو فڕۆکەی جەنگی سوپای تورکیا دوای ئەوەی زۆر بەنزمی بەسەر چیاكانی سیدەکان و گوندو ئاوایەکانی ناوچەکەدا سوڕانەوە، سەرچاوەیەکی نزیک لە سنورەکە بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند فڕۆکەکان بۆردومانی بەرزایەکانی کوێستانی سنین وڕۆبی و ڕووال یان کرد.  

بەپێ قسەی سەرچاوەکە بۆردومانەکە بۆ سەر شوێن و پێگەکانی پەکەکە بووە و لەدووری گوندو ئاوایەکانە و زیانەکانی نەزانراون.

 

كوردستان TV

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.