پارێزگاری هەولێر داوا لە بازگەكان دەكات رێگری لە هاتووچۆكردنی ئەو كەسانە نەكەن، كە لەئێستادا بۆ كاری پێویست لە دەرەوەن.
بەگوێرەی نوسراوێكی د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، كە ئەمڕۆ 4-4-2020 ئاراستەی بازگەو خاڵەكانی پشكنینی كردووە، هاتووه ئەو كەسانەی دیاری كردووە كە رێگەی هاتووچۆكردنیان پێدراوە.
پارێزگاری هه‌ولێر سه‌رجه‌م خاڵه‌كانی پشكنین و بازگه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه
هه‌موو بازگه و خاڵه‌كانی پشكنینی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، رێگه له‌م لایه‌نانه‌ی خواره‌وه نه‌گرن:
1- كارمه‌ندانی بانكی حكومی و گه‌نجینه بۆ دابه‌شكردنی مووچه.
2- فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت.
3- وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، كه سبه‌ی 5/4/2020 مووچه وه‌رده‌گرن، ئه‌وانه‌ی كه ناسنامه‌ی خوێندنی باڵا، یان پشتگیری‌یان پێیه، رێگه‌یان پێ بدرێت.
4- تیمه‌كانی ته‌ندروستی، پزیشكان و ئه‌مبوڵانس "إسعاف".
5- تیمه‌كانی پۆلیس، ئاسایش، پۆلیسی هاتوچۆ، زێره‌ڤانی و هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌وانه‌ی له ئه‌ركدان.
6- تیمه‌كانی كاره‌با و چاكردنه‌وه‌ی تۆڕی كاره‌با.
7- تیمه‌كانی ئاو و ئاوی ئیفراز و چاكردنه‌وه‌ی تۆڕی ئاو.
8- تیمه‌كانی شاره‌وانی و لابردنی زبڵ و خاشاك.
9- ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی خواردن بۆ كه‌ره‌نتین ده‌به‌ن.
10- تیمه‌كانی راگه‌یاندن، ئه‌وانه‌ی پشتگیری ده‌زگاكانی خۆیان پێیه.
11- تیمه‌كانی پارێزگا و قایمقامیه‌تی ناوه‌ندی، كه رێگه‌پێدانیان هه‌یه.
نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر
4/4/2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.