كۆمپانیایه‌كی بواری ده‌رمان برێكی زۆری ده‌رمانی پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له شاری هه‌ولێر كۆمپانیای ئاوا مێدیكا كه له بواری به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان كار ده‌كات بڕی سیی و نۆ هه‌زار پاكه‌ت ده‌رمانی جۆراوجۆر به تایبه‌ت ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه له بواری چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كۆڤید نۆزده به‌كار دێت پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كرد .
له مه‌راسیمی پێشكه‌شكردنی ئه‌و ده‌رمانانه به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی و به‌رپرسانی كۆمپانیاكه ئاماده بوون، واژو له‌سه‌ر نووسراوی پێشكه‌شكردنی ئه‌و ده‌رمانانه كرد .
له لایه‌ن خۆیه‌وه دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سوپاسی هاوكارییه‌كانی كۆمپانیای ئاوا مێدیكای كرد كه به‌رده‌وام هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بووه .
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی گوتی، ئێمە ئەمڕۆ لەدۆخێك و قەیرانی نەخۆشی كۆڕۆناین، كە لەسەر ئاستی جیهان بۆتە كێشە، بۆیە وەك وەزارەت داوای هاوكاریمان كرد لەوڵاتان و كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی دەرمان، دەكرێت كۆمەك و بەخشینەكانیشیان بخەنە سەر ئەژماری بانكی حكومەت، هیواداریشین هەموولایەك بەتایبەت كۆگا و كۆمپانیاكانی دەرمان هاوكاری كەرتی تەندروستی بن، چونكە ڕۆژانە زیاتر لە ۱۰۰۰ پشكنینی كۆڕۆنا ئەنجام دەدرێت، بۆیە پێویستە هاوكاری نەخۆشخانەكان و كەرتی تەندروستی بكرێت.
وەزیری تەندروستی ڕوونیشی كردەوە، مەترسی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ماوە و زیاتریش بووە، ترسی ئێمەش زیاتر بوونی ژمارەكانە و لەكۆنتڕۆڵ دەرچوونە، دۆزینەوەی حاڵەتەكانیش نیشانەی خراپە، مەرجیش نییە ئەو پشكنینەی ئەمڕۆ ڕادەگەیەنرێت هی ئەمڕۆ بێت، بەڵكو حاڵەكەتەی دوێنێ ڕاگەیەنرا، كە لەپرسە توشبووبوون لە ۲۱ ی ئادار پرسەكە دانراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.