کۆمـەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل ئاگادارى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات كه جمۆجۆڵى بازرگانى له ده‌روازه‌ى سنورى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل به‌رده‌وامه‌و بەردەوام دەبێت.
کامی کەمال گوتەبێژی کۆمـەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل رایگه‌یاند: سەبارەت بە جموجۆڵی بازرگانی و رێکارە تەندروستیەکان، ھەماھەنگی و کۆبوونەوەی بەردەوام له نێوان سەرپەرشتی کۆمەڵگای ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل و کۆمەڵگای خابوری وڵاتی تورکیادا ھەن و ھەموو رێکارە تەندروستی و ئەمنییەکان لە لایەن ھەردوو کۆمەڵگایەوە بە چڕی جێبەجێ دەکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.