بهڕێوهبهری تهندروستی سلێمانی رایگهیاند: كهسێكی تر بههۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له شاری سلێمانی گیانی لهدهستدا.
ئەمشەو د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەداخەوە ئەمڕۆ هاووڵاتیەكی تر لەشاری سلێمانی، كە تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو كۆچی دوایی كرد.
ئاشكراشی كرد، دوای ئەوەی نەخۆشەكە كۆچی دوایی كردووە نموونەمان لێوەرگرتووە و دەركەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەكەیە.
بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆناوە لە هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە 3 کەسە کە هەرسێکیان لە سنوری پارێزگای سلێمانین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.