وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند هەموو پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی دڵنیا دەکەینەوە کە لەکاتی جوڵە و هاتوچۆیان بۆ خزمەتی نەخۆش و ئەرکەکانیان بەوپەڕی ڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
ڕاگەیەندراوی ژمارە 38
بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی خۆشەویست . . .
خزمەت و شەونخونی و ماندووبونی ئێوە هەمیشە جێگای ڕێز و پێزانین و سوپاسی بێپایانی حکومەتی هەرێم و تەواوی خەڵکی کوردستانە. ئەمڕۆ ئێوە لەسەنگەری پێشەوەی ڕووبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنان کە هەڕەشە لەهەموو مڕۆڤایەتی دەکات لەجیهاندا، هەرێمی کوردستان لەئێستادا بەقورسی ڕووبەڕوی ئەو مەترسیە بۆتەوە و لەو پێناوەدا ڕێوشوێنەکانی قەدەغەی هاتووچۆ توندترکراوە بەمەبەستی پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی خۆشەویست.
هەروەک دەرکەوتووە بەهێزترین ڕێککار بۆ بەرەنگاربونەوە و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکە ڕاگرتنی جوڵە و قەدەغەکردنی هاتوچۆیە.
بەم بۆنەیەوە وێڕای دەستخۆشیمان، هەموو پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی دڵنیا دەکەینەوە کە هەمیشە جێگای ڕێز و سوپاسکردنن و بەوپەڕی ڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت لەکاتی جوڵە و هاتوچۆیان بۆ خزمەتی نەخۆش و ئەرکەکانیان بۆ چاڵاکیەکانی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.
هاوکات سوپاسی برایان و هاوکارانمان دەکەین لەهێزەکانی ناوەخۆ و پۆلیس و لایەنەکانی تر کە دڵسۆزانە بۆ ڕێکخستن و جێبەجێکردنی ڕێککارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ لەهەرێمی کوردستان ئەرکەکانیان بە هەماهەنگی زیاتر دەبێت بۆ سەرکەوتن لەسەر قەیرانی نەخۆشی کۆڕۆنا.
وەزارەتی تەندروستی
4 نیسان 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.