پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە شاخی شرامی سەر بە شارۆچکەی بیارە لە پارێزگای هەڵەبجە هاووڵاتیه‌ك بەهۆی دەستکاریکردنی تەقەمەنییەوە پێیدا دەتەقێتەوە و گیانی لەدەستدا.
ڕائید بارزان عوسمان، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڕاگه‌یاند: ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ، له شاخی شرامی سه‌ر به شاره‌دێی بیاره له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ، به‌هۆی ده‌ستكاركردنی ته‌قه‌مه‌نی، كه‌سێكی دانیشتووی پاریزگای هه‌ڵه‌بجه، به‌ناوی (س.ع.م) گیانی له ده‌ستدا.
پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه گوتیشی، پیشه‌ی كارمه‌ندی (MAG)ه و تەرمەكەی ڕەوانە پزیشكی دادی هەڵەبجە كرا‌و كەسێكی دیكه‌ش تەمەن 23 ساڵ دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە برینداربووە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە پەڕاوی لیكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە لەبنكەی پولیسی بیارە كراوته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.