Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 02:16

مەسرور بارزانی پەیامێک ئاراستەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات

داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە
کوردستان TV
#7
100%


سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان له‌ دوو تویتی جیاوازدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگەیاند: بەھۆی پیێشلکارییەکان و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا قەدەغەی ھاتوچۆ درێژکراوەتەوە.

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە لە توویتەر بڵاویکردووەتەوە نووسیوویه‌تی: بۆ ماوەی 48 کاتژمێر قەدەخەی هاتووچۆمان لە کوردستان سەپاند، پاش ئەوەی پابەندنەبوون بە رێنماییەکان زیادبووبوون.
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە و دەشڵێت، پابەندبوونتان زۆر گرنگە و دەبێت لە ماڵەوە بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە.
 
مەسروور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، ئێمەی خەڵکی کوردستان ئاشناین بە دۆخە سەختەکان، هیوادارین بە کەمترین زیان سەر بکەوین و پێکەوە ئەم جەنگە ببەینەوە و گیانی هاووڵاتیانمان بپارێزین.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: کوردستانیان نامۆ نین بە رووبەڕووبوونەوەی دۆخی سەخت، ئێستاش ھەموومان به‌یه‌كه‌وه‌ دەتوانین ژیانی ھەرچی زیاتر لە ھاووڵاتیان رزگار بکەین و تووشبووانیش خێراتر چاك ببنەوە، ئەم شەڕەش لە دژی کۆرۆنا ببەینەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.