به‌گوێره‌ی دوایین ئامار له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زاركه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 65 هه‌زار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ست داوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه له‌ئه‌مریكا 311 هه‌زار كه‌س تووشی په‌تاكه‌بوون و 8 هه‌زارو 488 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها له ئیتاڵیا 15 هه‌زارو 300 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 126 هه‌زار كه‌سیش تووش په‌تاكه‌بوون.
له‌فه‌ره‌نساش 7 هه‌زارو 500 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 90 هه‌زار كه‌سیش تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
هه‌روه‌ها له بریتانیا 4 هه‌زارو 300 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 42 هه‌زار كه‌سیش تووشی كۆرۆنا بوون.
شایانی باسه رۆژانه ڤایرۆسه‌كه به‌خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه تاوه‌كو ئێستا گه‌یشتۆته 181 وڵات و ناوچه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.