وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی رایگه‌یاند : له‌شاری هه‌ولێر 18 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه‌و تووشبووه‌كانیش به‌ركه‌وته‌ی تووشبوویه‌كی پێشووتری پرسه‌ی ماته‌مينی گه‌ره‌كی كارێزانن.
به‌ركه‌وتووه‌كانیش 8 پیاو، 6 ئافره‌ت ، 4 منداڵن.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راشیگه‌یاندووه كه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته سێ كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.