زۆر به‌داخه‌وه ، وڵاتی ئیتاڵیا له چاو وڵاتانی دیكه ڕێژه‌ی تووشبوون و مردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕۆژ له دوای ڕۆژ له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، به‌جۆرێك سۆزی زۆبه‌ی گه‌لانی بۆلای خۆیان راكێشاوه .
به دروشمی "ئێمه هه‌موومان پێكه‌وه‌ین"، زیاتر له چل هونه‌رمه‌ندی كورد له ڕێگای هونه‌ره‌وه به وتنه‌وه‌ی سرودی نه‌ته‌وه‌یی " بێلاجاو" كه تایبه‌ته به ئیتاڵیا، پشتیوانی و هاوخه‌میی خۆیان بۆ گه‌لی ئیتاڵیا ده‌ربڕی.
شایانی باسه هونه‌رمه‌ندانی كورد، هه‌ر یه‌ك له ماڵه‌كانی خۆیاندا و به وتنه‌وه‌ی ئه‌و سروده نه‌ته‌وه‌ییه، كه تایبه‌ته به گه‌لی ئیتاڵیا و هه‌ستانه‌وه‌ی چینی كرێكاره له دژی فاشیزم و سیستمی سه‌رمایه‌داری، هاوخه‌می خۆیان ده‌ربڕی و به هونه‌ر په‌یامی پێكه‌وه‌بوونیان به گه‌لی ئیتاڵیا دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.