بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 4،6 پله به‌پێوره‌ی رێخته‌ر، شاری عه‌قبه باشووری ئوردن-ی هه‌ژاند.
له‌وباره‌وه ناوه‌ندی چاودێری بوومه‌له‌رزه‌زانی ئوردن له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه بوومه‌له‌رزه‌كه له كاتژمێر 08:05 روویداوه.
سه‌رۆكی ناوه‌ندی چاودێری بوومه‌له‌رزه‌زانی ئوردن، مه‌حمود قه‌ریوتی رایگه‌یاند كه بوومه‌له‌رزه‌كه به قوڵایی هه‌شت كیلۆمه‌تر له‌ژێر زه‌وی روویداوه.
تا ئێستا هیچ زانیاری و روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئوردن-ه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی ئایه بوومه‌له‌رزه‌كه هیچ زیانێكی گیانی یان ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه یان نا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.