د. بژار موسی علی ، وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا بانگه‌وازێكی به‌په‌له‌ی بۆ هاوڵاتیانی شاری هه‌ولێر راگه‌یاند و ده‌ڵێت: داوا له‌و هاوڵاتیانه ده‌كه‌ین كه سه‌ردانی پرسه‌ی خوالێخۆشبووان( فه‌تاح حمد صالح ) و ( فاتمه رحمان حسین) له‌گه‌ڕه‌كی كارێزان له‌ڕۆژی شه‌ممه‌ی ۲۱‌ی ۳‌ی ۲٠۲٠ یان كردووه به زووترین كات سه‌ردانی سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری كۆڕۆنا(فریاكه‌وتنی ناوند) یاخود په‌یوه‌ندی به‌تیمه‌كانی فریاگوزاری ۱۲۲ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوون به‌ئه‌نجامدانی پشكنینی تاقیگه‌یی تایبه‌ت بۆ په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنا.
ده‌شڵێت: له‌په‌راوێزی ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی له‌په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنا، به‌رواری ۲ی ۳‌ی ۲٠۲٠ لێژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و ژووری ئۆپه‌ڕاسیۆن بڕیاریدا به‌ڕاگرتنی ڕێوڕه‌سمی پرسه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ریكه‌وتن، به‌ڵام به‌داخه‌وه پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ڕێنماییه‌كان دوو بنه‌ماڵه‌ی شاری هه‌ولێر هه‌ڵسان به‌دانانی ڕێوڕه‌سمی پرسه له‌گه‌ڕه‌كی كارێزانی شاری هه‌ولێر له ڕۆژی شه‌ممه‌ی ۲۱‌ی ۳‌ی ۲٠۲٠ بووه هۆی ئه‌وه‌ی ۳۲ كه‌س تووشی ئه‌م ڤایرۆسه ببن، تاوه‌كو ئه‌مڕۆ ٥ی ۳‌ی ۲٠۲٠ كه‌ده‌كاته ڕێژه‌ی نزیكه‌ی ٪۳٥ی كۆی تووشبووانی شاری هه‌ولێر، له‌به‌ربه‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان بڕیارماندا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ڕووبه‌ڕووبوونه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنا له پارێزگای هه‌ولێر له‌ڕێگای داواكاری گشتی ڕێككاری یاسای له‌به‌رمبه‌ر هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ی ئاماژه‌پێكراو ده‌گرینه‌به‌ر.
هه‌روه‌ها وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر داوا له‌هاوڵاتیانی شاری هه‌ولێر ده‌كات پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.