سامان به‌رزنجی ، وه‌زیری ته‌ندروستیی ھه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند كه ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به‌رزتووته‌وه و ھۆشداریشی دا له‌وه‌ی كه ژماره‌كه به‌رزترده‌بێته‌وه.
سامان به‌رزنجی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا گوتی: تا ئێستا له ھه‌رێمی كوردستان ٢٣٣ كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌و ژمایه‌كه‌ش ١١٠ حاڵه‌ت له سلێمانی، ٩٢ حاڵه‌ت له ھه‌ولێر، ١٢ حاڵه‌ت له دھۆك و ١٩ حاڵه‌تیش له ھه‌ڵه‌بجه.
سامان به‌رزنجی گوتیشی: 'ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه‌ی ده‌كرێت له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازێك، گوایا ئه‌و ٤٨ كاتژمێره بۆ ئه‌و بابه‌ته‌یه ته‌رخانكراوه، به‌ڵام ئێمه ھه‌موو ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌و ھه‌واڵه ھیچ بنه‌مایه‌كی نییه و ئه‌وانه‌یشی سه‌رچاوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆ و پڕوپاگه‌ندانه‌ن ئه‌وا له رێگای داواكاری گشتی داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت.
سامان به‌رزنجی تیشكی خسته سه‌ر حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له پرسه‌یه‌كی گه‌ڕه‌كی كارێزان-ی شاری ھه‌ولێر و گوتی: ''به‌داخه‌وه به‌ھۆی ته‌نها یه‌ك حاڵه‌ت له پرسه‌یه‌كی گه‌ڕه‌كی كارێزان و دواتریش پرسه‌یه‌كی دیكه له ھه‌مان گه‌ڕه‌ك ٣٢ كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای بوون و ئێستاش تیمه‌كانی ته‌ندروستی له‌و گه‌ڕه‌كه‌ن و پشكنین بۆ ھاووڵاتییان ده‌كه‌ن.
وه‌زیری ته‌ندروستیی ھه‌رێمی كوردستان گوتیشی: ئه‌وه‌ی كه كراوه كارێكی نایاسایی و نا ته‌ندروستیی بووه، هه‌روه‌ها سه‌رپێچیكردنی رێنماییه‌كان بووه، چونكه به‌یاننامه‌مان ھه‌بووه بۆ بڵاوه‌پێكردنی به‌ریه‌ككه‌وتن له شوێنی جه‌نجاڵ، ئێستاش به‌دوای به‌ركه‌وته‌كانه‌وه‌ین و دڵنیاین كه به‌ركه‌وته‌ی دیكه‌ش ھه‌یه و ھه‌ر شوێنێكیش پێویست بێت كه‌ره‌نتینی ده‌كه‌ین، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی رووپێوێكی زانستی پزیشكی ئه‌نجام ده‌درێت.
گوتیشی: ئێستا نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری ھه‌ولێر ته‌رخانكراوه بۆ ھه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، چونكه دوو نه‌خۆشخانه‌ی دیكه‌ی ھه‌ولێر پڕ بوون، ژماره‌ی تووشبووانیش له هه‌ڵكشاندایه.
وه‌زیری ته‌ندروستیی ھه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن نابێت بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی بچن قسه له‌گه‌ڵ ھاووڵاتییان بكه‌ن به‌تایبه‌ت له بابه‌تی حاڵه‌ته‌كانی گه‌ڕه‌كی كارێزان.
وه‌زیری ته‌ندوستیی راشیگه‌یاند كه له كۆی تووشبوانی ئێستای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، ته‌نھا یه‌ك ھاووڵاتی كه ئافره‌تێكه و له شاری سلێمانی-یه، باری ته‌ندروستی ناجێگیره.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) له هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته ٢٣٣ كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.