Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 02:16

ئۆپه‌راسیۆنێک له‌ژماره‌یه‌ک ناوچه‌ی باکووری به‌غدا ده‌ستیپێکرد

به‌ ئامانجی راوه‌دوونانی پاشماوه‌كانی داعش
کوردستان TV
#7
100%

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا، ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی راگه‌یاند، به‌ ئامانجی راوه‌دوونانی پاشماوه‌كانی داعش له‌ ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی باكووری به‌غدا.

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تیایدا هاتووه‌ "به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكیان ده‌ست پێ كرد به‌ ئامانجی راوه‌دوونانی پاشماوه‌كانی داعش له‌ ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی باكووری به‌غدا".

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ئامانج له‌ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌، پته‌وتركردنی ره‌وشی ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌ له‌ ناوچه‌كانی باكووری به‌غدا.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كانی خه‌زرا، خه‌زنه‌ و سه‌لمان باكووری به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.