Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 23:08

له‌هێرشێکی چه‌کدارانی داعشدا چوار سه‌ربازی عێراق کوژران

دوای هێرشه‌كه‌ هێزێكی ئه‌منی ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ چوار سه‌ربازی له‌ عێراق له‌ئاكامی هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر خاڵێكی سه‌ربازی له‌ رۆژئاوای رومادی كوژراون.

سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ری سۆمه‌رییه‌ نیوز گوتی: چه‌كدارانی رێكخراوی داعش ئه‌مرۆ هێرشیان كرده‌ سه‌ر خاڵێكی سه‌ربازی له‌ رۆژئاوای شاری روتبه‌ له‌ رۆژئاوای رومادی و له‌ ئاكامدا چوار سه‌رباز كوژراون.

گوتیشی: دوای هێرشه‌كه‌ هێزێكی ئه‌منی ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه‌و ته‌رمی سه‌ربازه‌كانیشیان بۆ پزیشكی دادی گواستۆته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.