Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 22:55

روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر

بۆ به‌رچاو ڕوونی هاووڵاتیان و ڕای گشتی
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی راگه‌یاند كه‌ تیایدا هاتووه‌: بۆ به‌رچاوڕوونی هاوڵاتیان و ڕای گشتی له‌سه‌ر زۆری ژماره‌ی پشكنینه‌كانی تاقیگه‌یی بۆ ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له‌ پارێزگای هه‌ولێر كه‌ ڕۆژانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت سه‌ره‌ڕای سنورداری ژماره‌ی تێستی تاقیگه‌یی به‌ڵام ته‌ندروستی هاوڵاتی له‌ سه‌رووی هه‌مووانه‌، ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌كی زۆری پشكنین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌م هۆكارانه‌ر خواره‌وه‌:

1-  زۆری ژماره‌ی تیمه‌كانی كاردانه‌وه‌ی خیرا (Rapid Response team) له‌ناو شار و قه‌زا و ناحیه‌ و گونده‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر.

2- پشكنینی ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیانی به‌ركه‌وتووی تووشبووه‌كان.

3-  پشكنینی ژماره‌یه‌كی زۆری كارمه‌ندانی نانه‌واخانه‌ و سه‌مونخانه‌ و ماركێته‌كان.

4-  پشكنینی ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیانی گه‌ڕاوه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات له‌دوای ڕێكه‌وتی 15\2.

5-  كردنه‌وه‌ی ژماره‌كی زۆری بنكه‌كانی وه‌رگرتنی پشكنین.

6- به‌رده‌وامی كاركردنی تاقیگه‌ی ته‌ندروستی گشتی 24 كاتژمێر به‌شه‌ووڕۆژ.

7-  ڕووپێوكردنی هاوڵاتیان له‌ شوێنه‌ گوماناوی و به‌ركه‌وته‌كان.

8- زۆری ژماره‌ی كه‌ڕه‌نتینه‌كان و پشكنینی هه‌موو هاوڵاتیانی كه‌ره‌نتینه‌كان.

9-  پشكنینی پزیشكان و كارمه‌ندانی تاقیگه‌ و كارمه‌ندانی ده‌روازه‌ سنوریه‌كان و خاڵه‌كانی پشكنین و فڕۆكه‌خانه‌كان.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر

 ٥ی نیسانی ۲٠۲٠

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.