بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر چاکبوونەوەی دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا راگەیاند، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی لەو پارێزگایە چاکبوونەتەوە گەیشتە 19 کەس.
لە راگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێردا هاتووە " ئەو دوو کەسە دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیربووەتەوە و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە".
دەقی راگەیێندراوەکەی تەندروستیی هەولێر
هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیربۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکیان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوون و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.
کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە ۱۹ کەس.
سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.
زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.
د. بژار موسی علی
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
٥ی نیسانی ۲٠۲٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.