وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 83 كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و به‌وه‌ش كۆی ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه له عێراق گه‌یشتوه‌ته 961 كه‌س.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتوه كه 83 كه‌سی دیكه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، به‌وه‌ش كۆی توشبوانی عێراق گه‌یشتوه‌ته 961 كه‌س.
ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، تووشبوه‌كان به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌شبوون به‌جۆرێك دوو له‌ناوچه‌ی كه‌رخ-ی به‌غدا، 21 له‌ناوچه‌ی ره‌سافه‌ی به‌غداد، چوار له‌مه‌دینه توبی به‌غدا، 10 له‌به‌سڕه، شه‌ش له‌نه‌جه‌ف، یه‌ك له‌سلێمانی، 18 له‌هه‌ولێر، پێنج له‌دیاله، شه‌ش له‌موسه‌ننا، یه‌ك له‌بابل، چوار له‌كه‌ربه‌لا، چوار له‌كه‌ركوك، یه‌ك له‌زیقاڕ تۆماركراوه.
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕوو، هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنج كه‌سی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیانله‌ده‌ستداوه، ئه‌وانیش به‌مجۆره، دوو كه‌س له‌ڕه‌سافه‌ی به‌غدا، كه‌سێك له‌نه‌جه‌ف، كه‌سێك له‌سلێمانی، كه‌سێكی دیكه‌ش له‌دیاله، كۆی گشتی ژماره‌ی گیانیانله‌ده‌ستدانیش به‌ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتوه‌ته 61 كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاشكراشیكردوه، 20 كه‌سی دیكه كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون چاكبونه‌ته‌وه، كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه‌و چاكبونه‌ته‌وه گه‌یشتوه‌ته 279 كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.