لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، د. بژارموسا عه‌لی وته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر رایدهگهێنێت ، ئەگەر ڕێنماییە خۆپارێزییە تەندروستیەکان جێبەجێنەکرێت كاره‌سات رووده‌دات
ناوبراو رایدهگهێنێت ، با هەمووان ئاگاداربن تاوه‌كو ئێستا لەپارێزگای هەولێر ٩٢ تووشبوو بە پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکراوە، ئەگەر ئێمە ئەم داتایە شیبکەینەوە دەبینین لەو ڕێژەیە ٦٥٪ لەسەرەتای دەرکەوتنی کۆڤیدـ۱۹ لەماوەی ٢٩ ڕۆژی ڕابردوو تۆمارکراوە، بەڵام تەنها لەماوەی ٢ رۆژ نزیکەی ٣٥٪ تووشبوو بەهۆی بەشداری لە پرسە تۆمارکراوە
راشیدهگهێنێت ، به‌هەموو لایەکیش ڕادەگەینن کە تەنها ڕێگا چارەسەری خۆپارێزی دژی ئەم پەتا جیهانیە تەنها و تەنها بە پەیڕەوکردنی ڕینماییە تەندروستیەکان دەبێت چونکە ئەگەر تێکەڵاوی و بەریەککەوتن زیاتربێت بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە ئاسانتر و فراوانتر دەبێت، با بەیەکەوە پابەندبین و یە هەمووان یەکتر بپارێزین.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.