Erbil 38°C ھەینی 19 ئەیلوول 11:10

دوای تووش بوونى به‌کۆڕۆنا سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا که‌وته‌ نەخۆشخانە

بۆ گرتنبەری رێکاری پێویست بۆی
کوردستان TV
100%


    


بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە نووسینگەی سەرۆکایەتی وەزیرانی بەریتانیا بڵاوکراوەتەوە، لەسەر پێشنیاری پزیشکی سەرۆکوەزیران بۆریس جۆنسن بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێویست گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

راشگەیەندرا کە نیشانەکانی نەخۆشییەکە لە بۆریس جۆنسنی تەمەن ٥٥ ساڵ بە دیارکەوتووە و جەختیش لەوە کراوەتەوە کە گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بۆ گرتنبەری رێکاری پێویست بووە.

لە دوای بە دیارکەوتنی نیشانەکانی وەک تا و کۆخە، پشکنینی کۆرۆنا بۆ جۆنسۆن لە ٢٧ ئادار پۆزەتیڤ دەرچووبوو.

لە ٣ی نیسان، بۆریس جۆنسۆن لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لە ھەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر رایگەیاندووە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا نیشانەی سوکی ڤایرۆسەکەی لێ دەرکەوتوون و ئەنجامی تێستەکەیشی پۆزەتیڤ دەرچووە.

ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە خۆی کەرەنتین کردووە، تیشکی خستووەتە سەرئەوەی کە لە مەودوا کارەکانی حکوومەت لە رێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەڕێوە دەبات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.