له كێڵگه‌یه‌كی به‌راز له شاری یونگیانگ -ی كه‌رتی تشوینگتشینگ-ی باشوری خۆرئاوای چین، به‌سه‌دان به‌راز به‌هۆی ئه‌نفلۆنزای به‌رازی ئه‌فریكی-یه‌وه مردوون.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستار بڵاویكرده‌وه كه حكومه‌تی چین ترسی هه‌یه له‌وه‌ی كه نه‌خۆشی دووه‌م له چین سه‌رهه‌ڵبدات، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی وای راده‌گه‌یه‌نێت كه گوژمێكی دیكه‌ی نه‌خۆشییه‌كی توندی تر هه‌یه و ئێستا له‌ژێر پشكنیندایه وه‌ك چۆن سه‌ره‌تا وه‌ك ڤایرۆسی کۆرۆنا پشكنینی بۆ كرا.
لێكۆڵه‌ره‌وانی ته‌ندروستی چین راشیدهگهیهنن كه خاوه‌نی كێڵگه‌كه 298 له‌و به‌رازه تووشبووانهیان گواستۆته‌وه بۆ شوێنێكی تر به شێوه‌یه‌كی نایاسایی.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و كاروباری گونده‌كانی چین له‌رێگه‌ی تۆڕی ته‌له‌فیزیۆنی جیهانی چین رایگه‌یاندووه كه له هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی نهخۆشییهکەن و رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گۆڤاری زه ویك له راپۆرتێكدا پێش تۆڕی ته‌له‌فزیۆنی جیهانی چین، راپۆرتێكی پڕ زانیاری بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه‌ش وایكرد میدیاكانی چین قسه له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه بكه‌ن.
گۆڤاری زه ویك له راپۆرته‌كه‌یدا ده‌شڵێت: له‌كاتێكدا كۆرۆنا ڤایرۆس كه ڤایرۆسێكی چینییه و كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ئابووری و ژیانی دنیادا هێناوه، چیرۆكی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسێكی دیكه له چین باسده‌كرێت كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ نییه، به‌ڵكو له سه‌ر به‌راز هه‌یه كه ئه‌ویش ئهنفلەوەنزای به‌رازی ئه‌فریكی-یه.
گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی به نه‌خۆشییه‌كه داوه كه له نێوان ساڵی 2018-2019 بەهۆیەوە، یه‌ك له‌سه‌ر چواری به‌رازی جیهان مرداربوهوه و ده‌شڵێت: له دوای 2019 ه‌وه چین به هه‌زاران به‌رازی له فەره‌نسا كڕیوه له‌رێگه‌ی گه‌شتی ئاسمانی تا گه‌شه به زیادكردنی به‌راز بده‌نه‌وه، به‌ڵام سه‌رله‌نوێ نه‌خۆشییه‌كه سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه له‌نێو به‌راز له چین. به‌ڵام تائێستا ئه‌نجامی پشكنیینه‌كان ده‌رنه‌چووه تا بزانرێت هه‌مان جۆری پێشووی ڤایرۆسه‌كه‌یه یان جۆرێكی تره.
گۆڤاره‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كهڤایرۆسی به‌رازی ئه‌فریكی زیانی نییه بۆسه‌ر مرۆۆڤ له ئێستادا، به‌ڵام تائێستا چاره‌سه‌ریشی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه بۆیه توێژه‌ره‌وه‌كان له په‌یمانگای هاربین بۆ توێژینه‌وه‌ی ڤێتێرنه‌ری له چین له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینێكدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.