لەكاتێكدا زانایان لەسەرتاسەری جیهان پێشبڕكێیانە بۆ پەرەپێدانی چارەسەر و ڤاكسینی دژی كۆرۆنا ، ستیڤان كۆفمان زانای زیندەوەرزانی لەپەیمانگای بەناوبانگی ماكس بلانك لەئەڵمانیا رایدەگەیەنێت پێدەچێت چارەسەرێكی كاتی بۆ كۆرۆنا لەلابێت.
ئەو زانا ئەڵمانیە روونیكردەوە : ئەوەی پێشنیازی دەكەن بۆ بەكارهێنانی بۆ بەرگرییەكی بەهێز و رێوشوێنی خۆپارێزی زیاتر بریتیە لە (VPM1002) كە كۆپیەكی چاكراوی ڤاكسینی سیلە كە تەمەنی نزیكەی 100 ساڵ دەبێت و سەرباری نەبوونی هیچ شتێكی هاوبەش لەنێوان سیل و ڤایرۆسی كۆرۆنا ، بەڵام هەردووكیان دەبنە دروستكردنی گرفتی هەناسەدان.
كۆفمان وتیشی: لەو بڕوایەدایە ئەو ڤاكسینە دەبێتە هۆی پتەوكردنی سیستمی بەرگری لەش بۆ یارمەتیدان لەبەرەنگاربوونەوەی ئەو هەوكردنەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستی دەكات و هیوادارن بتوانن رێژەی ئەو كەسانەی تووشی كۆرۆنا دەبن كەمبكەنەوە و نەخۆشیە سووكتر بێت.
تایبەتمەندێتی (VPM1002) بریتیە لەوەی خەریكە كۆتایی دێت لەتاقیكردنەوە و وەك ڤاكسینی سیل و دەركەوتووە كە پارێزراوە و تەنیا ئەوە ماوەتەوە بزانرێت چالاكە دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە پرۆسەكە چەند مانگێك دەخایەنێت و دواتر بەخێرایی بەردەست دەبێت.
سەرچاوە/ CNN
تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.