له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له سه‌رتاسه‌ری جیهان، 71 هه‌زار و 773 كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 4 هه‌زار و 749 كه‌سیش به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هاوكات 18 هه‌زار و 977 كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی داتای سه‌نته‌ری جیهانی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژماره‌ی توشبووانی ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان گه‌یشتوه‌ته ملیۆنێك و 272 هه‌زار و 862 كه‌س.
تا ئێستاش 69 هه‌زار و 480 كه‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هاوكات 264 هه‌زارو 838 كه‌سی تووشبوو ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.