Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 16:46

شاعیری ناوداری کوردستان (ناسر ئاغابرا) کۆچی دوایی کرد

لە بواری نووسینی شانۆ و چیرۆکنووسیش دەستێکی باڵای هەبووە
کوردستان TV
100%

دوێنێ یەکشەمه‌ 5\4\2020 شاعیری ناوداری خەڵکی شاری مەهاباد (ناسر ئاغابرا)، ناسراو بە (ژاکاو) لە تەمەنی 51 سالَ بەهۆی وەستانی دڵ لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

ژاکاوی شاعیر دوو کتێبە شێعری بە ناوەکانی (کەژاوەی دڵ و تریفەی ئاوات) چاپ و بڵاو بووەتەوە بەرهەمێكی تری بە ناوی كۆلارە ئامادەی بڵاو بوونەوەیە ،جگە لە شیعر لە بواری نووسینی تەنز، شانۆ و چیرۆکنووسیش دەستێکی باڵای هەبووە.

ژاکاو خێزاندار بووه‌، خاوه‌نی كچێك و كوڕێكه‌.

ژاکاوی شاعیر چه‌ند شیعرێكی له‌سه‌ر ژه‌نه‌راڵ بارزانی نووسیوه‌.

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.