Erbil 38°C شەممە 01 شوبات 22:06

رۆحانی: فەرمانگە فەرمییەکان دەست بە دەوام دەکەنەوە

لە 11 ی ئەم مانگە چالاکییە بازرگانیەکانمان دەستپێدەکەینەوە
کوردستان TV
100%

سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی لە 11ی ئەم مانگەدا ئەو چالاکییە بازرگانیانە دەستپێدەکاتەوە کە مەترسییەکانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لەسەر کەمە.

 حەسەن ڕۆحانی سەرۆكی ئێران لە میانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنادا ڕایگەیاند لە ڕۆژی شەممەی داهاتووەوە چالاكییە ئابوورییەكان دەستپێدەكەنەوە، بەڵام ئەمەش بەو مانایە نایەت كە داوای مانەوەی هاوڵاتییان لە ماڵەكانیان هەڵبوەشێنرێتەوە.

ڕوونیشیكردەوە كە فەرمانگە فەرمییەكان بە سێیەكی ژمارەی كارمەندەكانیان دەست دەكەنەوە بە دەوام ماوەی كاركردنیش لە كاتژمێر 7ی بەیانی تا 2ی پاشنیوەڕۆ دەبێت.

وتیشی، لەو بەروارەوە سێ یەکی کامەندانی حکومی وڵاتەکەی لە مالەکانی خۆیانەوە دەستدەکەنەوە بە کارەکانیان.

جەختیشیكردەوە لەوەی نابێت هیچ كارمەندێكی تووشبوو بە كۆرۆنا بچێتەوە سەر كارەكەی و بە پێچەوانەشەوە ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.

سەرۆكی ئێران ئەوەشی خستەڕوو كە دەستپێكردنەوەی چالاكییە ئابوورییەكان تارانی پایتەخت ناگرێتەوە.

ڕاشیگەیاند ڕاگرتنی خوێندن و داخستنی شوێنە ئایینییەكان و قەدەغەكردنی هاتووچۆی نێوان شارەكان تاوەكو 20 ئەم مانگە درێژدەكرێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا لە ئێران 55 هەزار و 743 حاڵەتی توشبون و سێ هەزار و 329 حاڵەتی مردن بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکراوە..

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.