لێكۆڵینەوەیەكی نوێی ئەمریكی ڕاستیەكی لەبارەی ئەو كەسانە ئاشكراكرد كە دوای تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا چاك دەبنەوە.
لەلێكۆڵینەوەیەكی تیمێكی زانكۆی ییڵی ئەمریكی لەسەر ژمارەیەك لەتووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركەوتووە ئەو كەسانەی چاك دەبنەوە و لەدوای نەمانی تا و كۆكە و نیشانەكان بۆ ماوەی 8 رۆژ ڤایرۆسەكە لە لەشیان دەمێنێتەوە و ئەوەش وادەكات ڤایرۆسەكە بۆ كەسانی دیكە بگوازنەوە.
تیمی لێكۆڵینەوەكە بەڵگەیان خستۆتەڕوو لەسەر پێویستی دابڕینی ئەو كەسانەی لەكۆرۆنا چاك دەبنەوە بۆ ماوەی 14 رۆژی دیكە بۆئەوەی كەسانی دیكە تووش نەكەن.
د.لوكیش شارما مامۆستای كۆلیژی پزیشكی لەزانكۆی ییڵی ئەمریكی و بەشدار لە لێكۆڵینەوەكە ووتی: گرنگترین ئەنجامی لێكۆڵینەوەیان ئەوەیە نیوەی چاكبووەكان بەهەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا دەمێننەوە تەنانەت لەدوای نەمانی نیشانەكان.
ژێدهر / ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.