Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 23:08

به‌سره.. 5 کاتیۆشا ئاراسته‌ى ئه‌مریکییه‌کان کرا

لە نزیک کێڵگەکانی نەوت لە ناحیەی برجسییە
کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەک لە سوپای عێراق رایگەیاند کە پێنج مووشەکی کاتیۆشا لە نزیک کۆمپانیایەکی ئەمریکی لە شاری بەسرە کەوتوونەتەخوارەوە.

ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند کە پێنج مووشەکی کاتیۆشا لە نزیک کێڵگەکانی نەوت لە ناحیەی برجسییە سەربە قەزای زوبەیر باشووری پارێزگای بەسرە کەوتوونەتەخوارەوە.

گوتیشی: بە ئاراستەکردنی ئەو مووشەکانە هەوڵدراوە کۆمپانیای هالیبرتۆن-ی ئەمریکی کە لەو کێڵگانەدا، کار دەکات بکرێتە ئامانج.

بەگوتەی سەرچاوەکە کە کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکان زیانی ماددی بە کۆمپانیای ناوبراو گەیاندووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.