بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەكاتەوە كە سەرجەم نۆرینگە میللیەكان لەڕۆژی سێ شەممەوە رێكەوتی 7/4/2020 لەكاتژمێر1 ی پاشنیوەڕۆ بۆ 5 ی ئێوارە كراوەبێت بۆ پێدانی دەرمان و چارەسەر بەو هاوڵاتیانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە بەپێی چەند مەرجێك ئەوانیش:
1- دەبێت هەموو مەرجەكانی خۆپارێزی پەیڕەو بكرێت و دەستكێش و دەمامك بەكاربهێنرێت.
2- كاتی دیاری كراوی خۆی كە مەوعیدی هەبێت یان مانگێك تێپەڕبوو بێت.
3- نەخۆشانی درێژخایەن دەتوانێت لە نزیكترین شوێًنی ماڵەكەی خۆی دەرمانەكانی وەربگرێت.
4- ئەگەر نەخۆشەكە پەكەوتەبێت نزیكترین كەسی دەتوانێت دەرمانەكەی بۆ وەربگرێت.
5- هەموو ڕۆژێك نۆرینگە میللیەكان كراوە دەبێت جگە لەڕۆژانی هەینی.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.